١٨ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٣:٠١
ڕێژەی مەرگ بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران زیادی کرد

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ٢ هەزار و 166 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیما سادات لاری وتی: تا ئێستا ۲۷۱ هەزار و ۶۰۶ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو    188 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ڕیژەی گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە  13 هەزار و  979 کەس .

وتیشی:    223 هەزارکەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە